لە پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی دوبەی
فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا
964+
ژێوار خدر
له پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی دوبه‌ی، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی هیندی له جۆری “HAL Tejas” لە کاتی نمایشێکی ئاسمانی کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستدا.
راگه‌یاندنی حكومه‌تی دوبه‌ی مردنی فڕۆكه‌وانەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و دەڵێت، رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئال مه‌كتوم روویداوە و سەرچاوە عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن، دوای رووداوه‌كه نمایشه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەخراوەتە روو.
پێشانگای نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی دوبەی، كه 19هه‌مین خولی بوو، له 17ی تشرینی دووه‌م ده‌ستی پێكرد و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، له‌م پێشانگایه‌دا، زیاتر له 1,500 لایه‌ن به‌شدارییان كردبوو.
148 هەزار سه‌ردانیكه‌ر و 490 شاندی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له 115 وڵاته‌وه ئامادە بوون، پێشانگاكه 21 باڵ و 98 ناوچه‌ی نمایشكردنی له‌خۆگرتبوو.