دیمەنێک لە نمایشی فیلم لە فێستیڤاڵەکەی رۆژئاوا - وێنە: ANHA
پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلم کۆتایی هات
8 فیلم و 2 سیناریۆنووس خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی رۆژئاوایان بردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کارەکانی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتی فیلمی رۆژئاوا کۆتایی هات، لە کوردستان و وڵاتانی دەرەوە، هەشت فیلم و دوو سیناریۆنووس بوونە شایستەی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە.
فێستیڤاڵەکە هەشت رۆژی خایاند، میوانانی ناوخۆ و دەرەوە جگە لە سەیرکردنی فیلم، کەشی شار و پەیوەندی و ژیاری کۆمەڵایەتی خەڵک و خەباتی رۆژئاوایان بینی.
ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە نوعمان یاگتی دەرهێنەری سینەمایی لە فێستیڤاڵەکەدا وتی، سینەما لە رۆژئاوادا بۆ پاراستنی نەریت و بەها رەسەنەکان کار دەکات و چیرۆکی گەلانێک بە زیندووی دەهێڵێتەوە کە دووچاری چەوساندنەوە بوون.
نوعمان یاگتی باسی لەوەکرد، لە کۆی نزیکەی 200 فیلم و 22 سیناریۆ، 86 فیلم نمایشکراون، هەشت فیلمیان فیلمی نێودەڵەتیین، 21 فیلمی دیکۆمێنتارین، هەشت فیلمی کوردین، 37 یان کورتەفیلمە.
حەوت فیلمی سووری، پێنج فیلمیش لەم دواییانەدا هەڵبژێردراون و 22 فیلمی دەرهێنەری ژنن.
لە کۆتاییدا ئەنجامی فێستیڤاڵەکە راگەیاندرا و هەشت فیلم خەڵات کران، جگە لەوەش دوو کورتە سیناریۆ، ‘Dre Asikri’ لە نووسینی سیناریۆنووس نەسرین فارقین و سیناریۆی درێژی ‘Binxet’ لە نووسینی گوڵێ وەلاتیش بە شایستەی خەڵات دادەنران.