فڕۆكەی هێڵی ماهان ئێری ئێرانی - وێنە: ئاژانسەکان
چۆن؟
ماهان ئێریش کەوتە چوارچێوەی سزاکەی ئەمریکاوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و هێڵە ئاسمان نێودارەکەش “ماهان ئێر” نابێت کاربکات، هەروەک سزای بەسەر 170 کۆمپانیا و کەسایەتی و گوێزەرەوەی نەوتدا سەپاند.
ئەو سزایەی بەسەر ماهان ئێردا سەپێندراوە نوێیە و بڕیارە هێڵی ئاسمانی “شیراز ئێر”یش بگرێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، هەرکەسێک بەرژەوەندی 50% و زیاتری لەگەڵ ماهان ئێر هەبێ دەست بەسەر موڵک و ماڵیدا دەگیرێ.
هەروەها، هەرکەس و لایەنێک کار، هاوکاری، ئاسانکاری، کڕین و فرۆشتن لەگەل ماهان ئێر بکات ئەگەری هەیە روبەڕوی سزای ئەمریکا ببێتەوە.
ناوەندەکان و توێژەران دەڵێن، ئەم پاکێجە سزا نوێیەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەر و فراوانترە رۆڵی دەبێت لە زیاترکردنی فشارەکان بۆ سەر تاران، لە کاتێکدا لەبارەی دانوستاندنی ئەتۆمی وتاری جیاواز و هەڵوێستی ناڕوون دەبینرێ.