لەلایەن هۆبەی ئابوری قەڵادزێوە
ئەو کەسانەی لە قەڵادزێ جوجەڵەکانیان فڕێدابوو دەستگیرکران
964+
ژێوار خدر
شه‌وی رابردوو ڤیدیۆیه‌ك له سۆشیال میدیا بڵاوبووه‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌ك جوجەڵه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له شاری قه‌ڵادزێ فڕێدراون و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و هۆبه‌ی ئابووری ئاسایشی قه‌ڵادزێ ده‌ستی به به‌دواداچوون كرد و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كرد كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابوو.
ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی فڕێدانی جوجەڵەکان، لە شاری قەڵادزێ لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هۆبەی ئابوری ئاسایشی قەڵادزێ دەستی کرد بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.
وتیشی، توانیویانە ئەوکەسانە بدۆزنەوە کە ئەم کارەیان ئەنجام داوە، ئێستا کەسەکان دەستگیرکراون و دراون بەدادگا و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.