لە تەقتەق

ماتۆڕسکیلێک دەعمی کرد و گەنجێک گیانی لەدەستدا

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە رووداوکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی نێوان تەقتەق بۆ کەرکوک، دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندا دا و شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانی لەدەست دا.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی زیاترە لە 20 ساڵ.

ئەمشەو 20.11.2025، نەبەز حەمەخان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق بە 964ـی وت، رووداوەکە لە نێوان دوو ماتۆڕ سکیل بووە لە نزیک گوندی قەڵاتە لە قەزای تەقتەق و یەکێک لە بریندارانی رووداوەکە کە گەنجێکی سەروو 20 ساڵ بوو رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک کرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو بەرپرسە وتیشیم دوای گەیشتن بە شوێنی رووداوەکە بریندارەکەی ترمان کە ئەویش گەنجێکە و بەڕەگەز سورییە، رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کرد و ئەویش بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە و تەقین لە سەری دا هەیە.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە، ئەو گەنجەی گیانی لەدەست داوە ناوی زانیاری مەحمودە و خەڵکی گوندی کەپەنەکە لە سنوری قەزای تەقتەق.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی رووی...

لە نۆ مانگدا 774 رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی روویانداوە