باڵەخانەی زانکۆی هەڵەبجە - وێنە: 964
20 خوێندکار بۆ یەکەم ساڵ
ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی هەڵەبجە نزیکە لە راگەیاندن
964+
ئەحمەد مستەفا
بە گوێرەی سۆراغی 964، هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە رادەگەیەنرێت و فەرمانی وەزارییان بۆ دەردەچێت، کە ژمارەیان 20 خوێندکار دەبێ.
زانکۆی هەڵەبجەش ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.11.2025، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ لەگەڵ، نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە گفتوگۆی لەسەر کراوە و بڕیاردراوە، لە نزیکترین کاتدا ناوی خوێندکارانی کۆلێجی پزیشکی رابگەیەندرێ.
بەگوێرەی سۆراغی 964 کە کردوویەتی، ژمارەی ئەو کەسانەی فەرمانی وەزارییان بۆ دەردەچێ، وە لە چوارچێوەی مەرجەکاندان 20 کەسن.
لەو کۆبوونەوە ئەمڕۆی زانکۆی هەڵەبجەش، ئامانج محەمەد، راوێژکار و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا، سیروان حامد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، هەڵگورد عەلی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئەنجامدراوە.
ئەمساڵی خوێندنی 2025 – 2026، کۆلێژی پزیشکی لە زابکۆی هەڵەبجە کرایەوە، مەرجی وەرگرتن بۆ ئەو خوێندکارانەیە، کۆنمرەیان لە 93 بەرەو سەرەوەیە.