شەقامی لای قەسابخانە کۆنەکە لە پێنجوێن پاک کرایەوە – وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
پاشماوەیەکی زۆر کەڵەکە ببوو
شەقامی لای قەسابخانە کۆنەکە لە پێنجوێن پاک کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
شەقامی لای قەسابخانە کۆنەکە لە پێنجوێن لە پاشماوە و خۆڵ و خاشاک پاک کرایەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.11.2025 تیمەکانیان هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی شەقامی لای قەسابخانە کۆنەکە ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شەقامە بەتەواوەتی لە پاشماوەی کەلاوەی کۆن و خۆڵ و خاشاک خاوێن کراوەتەوە و کارەکەش لەلایەن کۆمپانیای گەردین و بەسەرپەرشتی لیژنەکانی شارەوانی ئەنجام دراوە.
شارەوانی پێنجوێن ناوە ناوە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکانی قەزاکە رادەگەیەنێت.