زیاتر لە 10 تۆن کاڵەکی خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیرا – وێنە؛ کشتوکاڵی هەڵەبجە
"گەڕێنداریەوە ئێران"
زیاتر لە 10 تۆن کاڵەکی خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لە مەرزی شۆشمێ زیاتر لە 10 تۆن کاڵەکی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و گەڕێنداریەوە ئێران.
ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ دەستگیراوە بەسەر بڕی 10 تۆن و 350 کیلۆ کاڵەکی خراپبوو کە شیاو نەبوو بۆ خواردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو کاڵەکە گەڕێنداروەتەوە دیوی ئێران.
مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.