خۆماڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه
له ئاكرێ سه‌رژمێری بۆ مێش هه‌نگه‌كان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى ئاكرێ كشتوكاڵ له رێگه‌ى لیژنەیه‌كه‌وه ده‌ستی به سه‌رژمێرییه‌ك بۆ مێش هه‌نگه‌كان كردووه و ده‌یه‌وێت بزانێت چه‌ند ماڵه مێش له سنووره‌كه‌یدا له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانان به‌خێوده‌كرێ، ده‌شڵًێت، سه‌رژمێرییه‌كه هه‌نگه خۆماڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌رژمێرییه‌كه له رۆژى 15.11.2025 ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ى یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت.
كشتو‌كاڵى قه‌زاكه ده‌ڵێت، سه‌رژمێرییه‌كه هه‌موو ئه‌و ماڵە مێشانه ده‌گرێته‌وه كه له ناحیه‌كانى گرده‌سێن، دینارته و بجیل هه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كشتو‌كاڵى قه‌زاكه له‌لایه‌ن به‌شی پاراستنى رووه‌ك له كشتو‌كاڵى دهۆك راسپێردراوه ئه‌م سه‌رژمێرییه ئه‌نجام بدات.