جیاواز و جوان دیزاین ده‌كرێته‌وه
جۆگه سنوورییه‌كه‌ى بیاره ده‌كرێته پڕۆژەیه‌كی گەشتیاری
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى به جێبه‌جێكردنى دوو پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری له‌سنوورى بیاره كردووه، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه جۆگه سنوورییه‌كه كه هه‌رێمى كوردستان و ئێران له‌یه‌كترى جیاده‌كاته‌وه.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییان له‌گه‌ڵ سەرۆکی شارەوانی بیارە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکان سه‌ردانى جۆگه سنوورییه‌كه‌ى له بیاره كردووه، کە لە ئێستادا کارەکانیان لەلایەن تیمی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیانه‌وه جێبەجێ دەکرێت و جۆگەكه بەشێوەیەکی مۆدێرن و جیاواز و جوان دیزاین ده‌کرێتەوە.
گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌بیاره جێبه‌جێ ده‌كات كه ئه‌ویش بریتییه له کۆڵانی گەشتیاری و ده‌ڵێت، ئه‌مه‌شیان یەکێکە لە پڕۆژە جوانکارییەکان کە بەشێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش دیزاینکراوە و بە تەواوبونیشی سیمایەکی کلتوری و ژینگەیی و گەشتیاری جیاواز دەبەخشێت بە بیارە و لە ئێستاشدا کارەکانی سەرەتایی هەردوو پڕۆژەکە دەستیان پێکردووە .
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانەقای بیارەش كارێكی دیكه‌ى گه‌شتوگوزاره، بڕیاره لە ئایندەیەکی نزیکدا نۆژەنکردنەوەی بۆ بکرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا لە سەرپەرشتیاری خانەقاكه كرا، لە کاتی نۆژەنکردنەوەیدا رەچاوی کلتوور و سیمای بیناسازی ناوچەکە بکەن لە بەرئەوەی خانەقای بیارە یەکێکە لە رەمزە گرنگەکانی ناوچەکە.