پێشتر دەبوو سێ مانگ چاوەڕێ بیت
لەمەودوا هەر پاسپۆرتەکەت لێ ون بوو دەتوانیت داوای دانەیەکی تر بکەیت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لەمەودوا هەر پاسپۆرتەکەت لێ ونبوو پێویست ناکات سێ مانگ بووەستی، راستەوخۆ داوای دانەیەکی تر بکەرەوە.
بڕیارەکە هی دادگای فیدڕاڵی عێراقە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو 1.3.2023 دەری کردووە و ئەو بڕگەیەی هەڵوەشاندووەتەوە، کە کەسێک پاسپۆرتەکەی ونکرد، دەبێت سێ مانگ بووەستێت ئەوکات داواکاری پێشکەشبکات بۆ دەرکردنی پاسپۆرتێکی نوێ.
پێشتر ئەو بڕگەیە لە ماددەی چواری بڕگەی 10 لە یاسای پاسپۆرتدا جێگیر کرابوو.
دادگای فیدڕاڵی ئەو بڕیارەی پێچەوانەی مادەی 44ـی دەستووری عێراق لە قەڵەم داوە.
بەپێی بڕیارەکە، لە کاتی ونبوونی پاسپۆرتەکە تەنها سزادانە مادییەکە ماوە، کە بڕەکەی 250 هەزار دینارە.