محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی لە جیهان
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەكات دەنگ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بدەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەكات هەموو یانە و تیپ و هاندەرانی وەرزشی لە عێراق دەنگ بە یانەی زاخۆ بدەن، بۆ ئەوەی خەڵاتی فیفا بەدەست بهێنن.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ دووشەممە 17.11.2025 بڵاویانكردەوە، “بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ لە لایەن فیفاوە بۆ خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی 2025 كاندید كراون، هەروەها بەهۆی پاڵپشتیی هاندەرانی یانەكە لە منداڵانی نەساغ و تووشبوو بە شێرپەنجە، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتی دەكاتەوە، زۆر گرنگە جەماوەری وەرزشی و دەستەی هاندەران و یانە وەرزشییەكانی عێراق، پاڵپشتی هاندەرانی یانەی زاخۆ بكەن، بۆ ئەوەی ناوی عێراق بەرز بێتەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەمەش لە رێگەی دەنگدانیان بە هاندەرانی زاخۆ لە پێشبڕكێیەكەدا و لە رێگەی ئەم لینكەوە.
هاندەرانی یانەی زاخۆ لە لیستی كۆتایی خەڵاتی فیفان بۆ باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی 2025 و لەگەڵ دوو هاندەری دیكەی ئەرجەنتینی و ئیسپانی لە ركابەریدا دەبن، دەنگدانەش لەسەر ماڵپەڕی فیفایە، كە تا 28ی ئەم مانگە كات هەیە بۆ دەنگدان.