کێشەکە حەل بوو
باخچەی ئاژەڵان زاوایان بۆ هات
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە ئەفریقاى باشوورەوە دوو زاوا زێڕینە بوون بە زاواى باخچەى ئاژەڵانى هەولێر و شەوى رابردوو هەردوو زاواکە بە فڕۆکە گەیشتنە هەولێر.
ماوەى پێنج ساڵ بوو، پێنج زێبڕاى مێ لە باخچەى ئاژەڵانى هەولێر هەبوون، بەڵام نەبوونى زێبڕاى نێر خەریکبوو پرچى سپى ئەو زێبرا مێیانە بهۆنێتەوە، تا شەوى رابردوو دوو زێبراى نێر لە ئەفریقاوە هێنران و بوون بە زاواى باخچەى ئاژەڵانى هەولێر.
نوسەیبە حەمە، پزیشکی ڤێرتێرنەری باخچەکە بە 964ـى وت،”دواى هەوڵ و ماندوبونێکى زۆر، شەوى رابردوو لە رێگەى فڕۆکەخانەى هەولێرەوە سێ زێبرا کە دوانیان نێرن، گەیشتنە باخچەى ئاژەڵان و ئەو کێشەیەش حەل بوو”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح