دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر لە داخرانی

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەڕووی رێبوار و گەشتیاراندا کرایەوە

964+

ژێوار خدر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بەڕووی رێبوار و گەشتیاراندا داخرا و ئێستا دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر کرایەوە و هاتوچۆ ئاسایی بووەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، دوای هەوڵی بێوچانی تیمەکان، گرفتە تەکنیکییەکە چارەسەر کرا و دۆخی هاتوچۆ لە دەروازەکە ئاسایی بووەتەوە.

دەشڵێت، لێرەوە رایدەگەیەنین،  هاوڵاتیان و گەشتیار و رێبواران، ئێستا دەتوانن بە ئاسایی و دڵنیایی، گەشتی خۆیان لە سنوورەکەمان ئەنجام بدەن.

باسی لەوەشکردووە، گرفتەکە تەنیا لە دیوی دەروازەی دەرەجیکی تورکیا بەهۆی گاریگەرییەکانی کەشوهەواوە هاتە ئاراوە، ئەگینا لە دیوی زێت هیچ کێشەیەک لەئارادا نەبوو.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت تا کاتێکی نادیار داخرا