"تاوانى کردووە"

سەرۆکوەزیرانى هەڵاتووى بەنگلادیشى سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرچوو

964+

وریا فەتاح

بەتۆمەتى تاوانى و دەرکردنى فەرمانى  کوشتن و بەکارهێنانى چەکى کوشندە، دادگاى بەنگلادیش، سزاى لەسێدارەدانى بۆ شێخ حەسینا واجید، سەرۆکوەزیرانى لەکارلادرا و هەڵاتووى وڵاتەکەى دەرکرد.

بەپێی بڕیاری دادگا، شێخ حەسینا بە سێ تۆمەت سزاکەى بەسەرداسەپێنراوە بەتایبەت بەکارهێنانی چەکی کوشندە و فەرماندانی کوشتنی خۆپیشاندەران.

هەرچەندە بڕیارەکە ناتواندرێت تانەى لێ بدرێت، بەڵام ساجیب وازید، کوڕ و راوێژکاری حەسینا، لە بارەى بڕیارەکە بە رۆیتەرزی وت ،”ئەوان تانە نادەن مەگەر حکومەتێکی هەڵبژێردراوی دیموکراتیک بە بەشداری پارتی ئاوامی لیگ دەستبەکار بێت”.

داواکارى گشتى ئەو وڵاتە بەڵگەى ئەوەى خستووەتەڕوو کە حەسینا “داڕێژەر و ئەندازیاری سەرەکی” سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانى ساڵى رابردوو بووە کە بەهۆیەوە 1400 کەس کوژران.

لەبارەى بەکارهێنانى چەکى کوشندە، داواکارى گشتى حەسینایان تۆمەتبار کرد بە مۆڵەت دان بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەر و درۆن بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران.

بەنگلادیشییەک لە هەولێر خۆى رفاندووە

بەنگلادیشییەک لە هەولێر خۆى رفاندووە