لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی 

بارانبارین پێنج فیدەری کارەبای خستووە 

964+

توانا نەقی

بەهۆی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە پێنج فیدەری کارەبا لە راپەڕینی سلێمانی کەوتووە و تیمکانیش لە بەیانییەوە سەرقاڵی چاککردنەوەین بەرپرسانی کارەباش دەلێن بەشێک لە هۆکارەکە خەڵکە.

هیوا هەیەر لێپرسراوی کارەبای راپەڕین بە 964ـی وت، راستە بەشێک لە هۆکاری کەوتنی فیدەرەکان باران بووە بەڵام ئەو وەستایانەی خانوو و بنای تازە دروست دەکەن بە دار فیدەرەکان دوور دەخەنەوە و بەوەش دارەکان تەڕ دەبێت و فیدەرەکان دەکەوێت و شۆرتی کارەبا دروست دەبێت.

وتیشی، لە بەیانییەوە تیمەکانیان سەرقاڵی چاکردنەوەی ئەو فیدەرانەن و بەشێکی زۆریان چاککردووەتەوە.