کرێکارێک لە هەولێر
بە عەرەبانەیەکی سێ مەترییەوە باری دوو تۆنی بار دەکات
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کرێکارێکی جیاواز باری سەروو دوو تەنی لە عارەبانەکەی بار دەکات، کەیفیشی بەو جۆرە بارانە دێت، و دەڵێت داهاتیشی باشترە.
محەمەد سامی، لە عەلوەی هەولێر کرێکارە و بە عارەبانەیەكی درێژی نزیكەی سێ مەتری، سەوزە و میوە باردەكات، ئەو بە 964ی وت، “ئەمن کەیفم بەو بارانە دیت، تا ئێستا زۆرترین بار دوو تۆن و 370 کیلۆم لە عارەبانەکەم داوە، ئیشەكە زەحمەتە بەڵام ناچاریيە، باری 500 کیلۆی لە سێ بۆ چوار هەزار وەردەگرم، بەڵام باری دوو تەنی 17 تا 18 هەزار دینار دەڕوات”.
وتیشی، رۆژانە لە کاتژمێر دوو و نیوی شەو تا دەی بەیانی چەندی هەبێت بار دەکەم و بە گوێرەی رۆژە، تەنیا ئەو کارە دەکەم و بژێوی ژیانم لەسەر ئەو کارەیە، عەرەبانە باشترین شتە بۆ ئەو ئیشە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا