"دوا بڕیار بۆ دەسەڵاتی دادوەرییە"
كۆمسیۆن چۆنیهتى تەرخانكردنی كورسی پهرلهمان و پرۆسەی چارەسەركردنی تانەدان رووندەكاتەوە
964+
فهرهاد حهسهن
ئەمڕۆ هەینی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان میكانیزمی یەكلاكردنەوەی سكاڵا و تانەكانی پێش پەسەندكردنی لیستی كۆتایی براوەكانی ئاشكرا كرد.
نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پرۆسەی تەرخانكردنی كورسی و ناونانی براوەكان بە چەند قۆناغێكدا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی ئەنجامی كۆتایی رابگەیەندرێت.
وتیشی ” سەرەتا كۆمسیۆن كار بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵا پێشكەشكراوەكان و چارەسەری پرسی ئەو بنكانەی دەنگدان دەكات كە لە ماوەی شەش كاتژمێری یەكەمی دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدان ئەنجامەكانیان نەناردووە، كە بڕیاربوو لە رێگەی میدیای گواستنەوەوە بگاتە دەستمان”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجامە سەرەتاییە راگەیەندراوەكان جێگەی تانەدانن، دواتر كۆمسیۆن و دەسەڵاتی دادوەری هەڵبژاردنەكان مامەڵە لەگەڵ ئەم تانانەدا دەكەن و یەكلایی دەكەنەوە، پاشان دەسەڵاتی دادوەری یەكلاییكردنەوەی تەواوی سەرجەم تانەدانەكان رادەگەیەنێت و دواتر كۆمسیۆن ئەنجامە كۆتاییەكان دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پەسەندكردن.
بهقسهى نیبراس، ئەو ئەنجامانەی پێشكەش بە دادگا دەكرێت ناوی براوەكان لەخۆدەگرێت و ژمارەیان دیاریكردووە، كە بریتییە لە 329 ئهندام كە كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران داگیردەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتەكە پەیوەندی بە ماوەی دیاریكراوی كاتییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەو هەنگاوانە هەیە كە دەبێت تەواوبكرێن.