یادە حەیاتەکە
کاسبکارێکی دێرین؛ فولکەی خانەقا با شوێن قەبرم بێت
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
عەلی شەمەیی، کاسبکارێکی دێرین و دنیادیدەیەکی قەزای شارەزوورە، زیاتر لە 27 ساڵ لە سلێمانی ژیاوە، لە رۆژی دامەزراندنی سلێمانی قسەی بۆ 964 کرد و وتی، بەهاوڕێکانم وتووە مردم لەناو فولکەی خانەقای شاری سلێمانی بمنێژن.
ئەو دەڵێ، خواردن و خەڵکی سلێمانی تایبەتە و شاری وەک سلێمانی درووست نابێتەوە.
هەر ئەمڕۆ لەگەڵ یادی 241 ساڵەی شاری شاران بنیادنەرانی سلێمانی و بنەماڵەی بابانییەکان سەردانی گۆڕی میرانی کۆچکردوویان کرد و گوڵی رێزیان بۆ دانرا.
هەروەک شەقامی بەردەرکی سەرا بەبۆنەی یادی 241 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییەوە داخراوە و جمە دێت لە خەڵک، هەر لەسەر شەقامەکە چەندین جۆر خواردنی کوردەواری کە بە دەستووری سلێمانی ئامادەکراون دانراون، جگە لە کاری دەستی و شیرینی.
دارشتنەوە: ئەحمەد مستەفا