دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: ئەرشیفی 964
کەشناسی هۆشداری دەدات
لە کوێستانەکانی دهۆک و راپەڕین و زاخۆ زۆرترین باران دەبارێت؛ ئەگەری بەفربارینیش هەیە
964+
شۆڕش قادری
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، هەفتەی داهاتوو زۆرترین رێژەی بارانبارین لە کوێستانەکانی دهۆک و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و زاخۆ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە هۆشدارییەکدا دەڵێت، لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، شەوی شەممە 14.11.2025 تا رۆژی دووشەممەی داهاتوو 17.11.2025 ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت، بەجۆرێک شەپۆلی دابارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە و پلەی گەرماش نزیکەی 10 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
کەشناسی رێژەی دابارینی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، جگە لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک کە 70 بۆ 80 ملم باران دەبارێت، لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و زاخۆـش بەڕێژەی 60 بۆ 70 ملم باران دەبارێت و کەمترینیش لە پارێزگای هەڵەبجە دەبێت بە 15 بۆ 20 ملم.
دەقی هۆشدارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە خوارەوە؛