چەند دەنگی هێناوە؟
ریال مەدرید فریای كاندیدەكەی سەڵاحەدین نەكەوت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
مەروە حامید كاندیدی هاوپەیمانی تەقەدووم لە پارێزگای سەڵاحەدین هەڵمەتی خۆكاندیدكردنی بەوە دەستپێكرد، كە هاندەری ریال مەدریدە و دژە بارسێلۆنایە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق دەرنەچوو، تەنیا 515 دەنگی هێناوە.
مەروە كە بەڕێوەبەری فەرمانگەیەكە لە پارێزگاكەی، كاتێك بانگەشەی دەكرد، وتی، “ئەوەی هاندەری بارسایە با دەنگم پێنەدا و نامەوێ، تەنیا ریالییەكان دەنگم پێبدەن”، هەروەها بەڵێنی دابوو ئەگەر دەربچێت، 150 گەنج بكاتە خاوەن هاوسەر و ژنیان بۆ دەهێنێت.
مەروە لە نوێترین لێدوانیدا وتی، ئەو قسانەی بۆ خۆشكردن و گەرمكردنی جەوی هەڵبژاردن و بانگەشە كردووە.