شوێنێکی دڵگیر و سەرنجڕاکێشە
پاییزی دۆڵی پردانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
964+
شۆڕش قادری
پاییزی دۆڵی پردانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تابڵێی دڵگیر و سەرنجڕاکێشە.
پردانان لە نێوان دوو شاری پیرانشار و سەردەشتە و لەسەر رێگای سەرەکیی ئەو دوو شارەیە.
رێگاکە نزیکەی 100 کیلۆمەتر دەبێت و دارستانێکی چڕی هەیە و لە پاییزدا دەڕازێتەوە.
دۆڵی پردانان شوێنێکی گەشتیارییە و لە هەموو وەرزەکاندا خەڵك رووی تێدەکەن، دۆڵی گڕژاڵ و تاڤگەی خرپاپـیش هەر لەسەر ئەو رێگایەن.