ئەی قایمقام دەڵێ چی؟

بەهۆی پەتاوە لە پێنجوێن داوای پشوو دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

یاریدەدەرێکی پزیشکی لە پێنجوێن، داوایەکی ئاڕاستەی قایمقام و پەروەدەی پێنجوێن کردووە، کە سبەینێ پێنجشەممە دەوامی قوتابخانەکان بکرێ بە پشوو، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی گەڕاندووەتەوە.

لەبارەی داواکارییەکەی قایمقامی پێنجوێن بۆ 964 قسەدەکات.

یاریدەدەری پزیشکییەکە ناوی لوقمان لەتیفە کۆپییەک لە داواکارییەکەی لای 964 هەیە ئەو نوسیوویەتی، لە ئێستادا پەتایەکی وەرزی زۆرتوند لەناو خێزانەکاندا بڵاوبووەتەوە، بە تایبەت لەناو چینی منداڵان و فێرخوازاندا، و ئەم پەتایە لەبەرئەوەی پەتایەکی ڤایرۆسییە، چارەسەری پزیشکی زۆر کاریگەری نییە و پێویستی بە پشووە.

یاریدەدەرەکە لەبارەی گواستنوەی پەتا وەرزییە خەمیەتی و باسی لەوەکردووە، ئەم پەتایە بەتێکەڵ بوون و هەناسەو پژمین و کۆکین بەسەر یەکدا زووتر دەگوازرێتەوە، بۆیە ئەگەر لە دەسەڵاتی بەڕێزتاندا هەیە سبەینێ پێنجشەممە 13.11.2025 لە ناوەندەکانی خوێندن بکەن بە پشوو.

لەسەر داواکاری ئەو پزیشکە، هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێجوێن بە 964ی وت، پەیامەکەمان پێ گەیشتووە، بەڵام ناتوانین پشوو رابگەیەنین، چونکە پەتا شتێک نیی بوترێ هەفتەیەکە و نامێنێ، رەنگە سبەینێ پەتایەکی نوێ بڵاوبێتەوە.

لەبارەی ئەوەی چی رێنماییەکیان بە پەروەردەی قەزاکە داوە، ئەو وتی، سبەینێ پێنجشەممە 13.11.2025 دەوام ئاساییە و ئاڕاستەیی پەروەردەی قەزاکە کراوە، کە پشوو نابێت.

داوایەک بۆ بەڕێزان/
قائمقامی قەزای پێنجوێن
بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن
وەک ئاشکرایە لە ئێستادا پەتایەکی وەرزی زۆر توند لەناو خێزانەکاندا بڵاو بۆتەوە،بەتایبەت لەناو چینی منداڵان و فێرخوازاندا،وە ئەم پەتایە لەبەر ئەوەی پەتایەکی ڤایرۆسی یە دەرمان و چارەسەری پزیشکی زۆر کاریگەری نیە لەسەر نیشانەکانی بەڵکو زیاتر پێویستی بە پشوو مانەوەیە لەناو جێگادا،وە ئەم پەتایە بەتێکەڵ بوون و هەناسەو پژمین و کۆکین بەسەر یەکدا زووتر دەگوازرێتەوە،بۆیە ئەگەر لە دەسەڵاتی بەڕێزتاندا هەیە سبەینێ واتە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٥/١١/١٣ بکەنە پشوو لەناوەندەکانی خوێندندا بەڵکو تا ڕۆژی یەک شەممە کاریگەری ئەم پەتایە
کەمبێتەوەو منداڵەکانیش کەمێک پشوو بدەن
هاوکاریتان نیشانەی خەمخۆریتانە بۆ تەندرووستی منداڵەکان
لوقمان لەتیف
ی.پزیشک