لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق _ گرافیک: 964
دواى ئەوکاتە ئەنجام رادەگەیەنێت
کۆمیسیۆن: هەتا 24 کاتژمێرى دیکە باوەڕ بەهیچ مەکەن
964+
وریا فەتاح
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجامە سەرەتاییەکانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا، دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، رادەگەیەنرێن.
کۆمیسیۆنەکە هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی “هەواڵی درۆ و چەواشەکارانە” و داوا لە هاوڵاتیان دەکات پێش بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەک، دڵنیابن لە دروستییەکەی.
جەختیشکراوەتەوە کە 24 کاتژمێر دواى کۆتاییهاتنى پرۆسەى دەنگدان، ئەنجامى بەرایى رادەگەیەنن.