"هێشتا كات ماوە و بڕۆن دەنگ بدەن"
كەركوكییەكان: “بۆ میللەتی كورد دەنگ دەدەین”
964+
كاروان ساڵحی – كەركوک
ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی كورد لە شاری كەركوک، كە تەمەنی جیاجیان هەیە، بەشداریی دەنگدانیان كرد و داواش دەكەن هەموو كوردانی شارەكە دەنگ بدەن.
هاوڵاتییە كوردەكان بە گشتی بە گوڕوتینەوە بەشداریی دەنگدانیان كردووە، یەكێك لەوان مامەحاجییەک بە 964ی وت، حەقمان بە حزبەكانەوە نییە و ئێمە بۆ كورد دەنگمان دا.
دایەحاجییەكیش بەتووڕەییەوە دەڵێت، “ئێمە ئەگەر دەنگ نەدەین كورد نین، ئەم دەنگدانە بۆ كوردە”.
هاوڵاتییەكی دیكەی كوردیش دەڵێت، پێویستە دەنگ بدەین، بۆ ئەوەی كورد بەسەر ناحەزانیدا سەركەوێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا