"مەسەلەکە بۆ کوردایەتییە"

بەخێزانی جلی کوردیان پۆشیوە و دەنگیانداوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

خێزانێکی هەڵەبجە جلی کوردیان پۆشیوە و رۆیشتوون دەنگی خۆیان داوە و دەڵێن، مەسەلەکە کوردایەتی و دەبێ رقی شەخسی لەبیر بکەین.

زاهر فەقێ، هاوڵاتییەکی شاری هەڵەبجەیە و دەستێک جلی کوردی جوانی پۆشیوە و لەگەڵ خێزانەکەی هاتوون و دەنگی داوە، دەڵێت ئەم دەنگدانە بۆ هەڵەبجە زۆر گرنگە و پێویستە کورد بەشداری بکا بۆ ئەوەی رێژەی کورد لە پەرلەمانی عێراق زیاد بکات.

مژدە زاهر، ئەندامێکی تری خێزانەکەیە و بۆ 964 وتی، زۆر گرنگە بۆ کورد بەشداری لەم هەڵبژاردنە بکات و رقی شەخسی لە بیر بکات، چونکە بابەتەکە کوردایەتییە و ئەندام پەرلەمانەکانیشی هەر هاوڵاتی کوردستانن و باش دەزانن کێشە و کەموکوڕیەکانی ئەم خەڵکە چین و پێویستە لەوێ نوێنەری راستەقینەی خەڵک بن و دەنگمان بگەیەنن و خوا و خەڵکیش لە خۆیان رازی بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دڵی خۆشە و بە جلی کوردییەوە هاتووە بۆ دەنگدان

دڵی خۆشە و بە جلی کوردییەوە هاتووە بۆ دەنگدان