تێر گۆشت و برنج بخۆن ئەوجا ده‌نگ بده‌ن
چوار گوندى رواندز له خۆشی كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ده‌نگدان كردیان به جه‌ژن
964+
ئاكام غه‌فور – رواندز
هاوڵاتیانى چوار گوندى قه‌زاى رواندز له خۆشی كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى ده‌نگدان له گوندى زه‌روان، چێشتیان ئاماده‌كرد و به‌یه‌كه‌وه نانى نیوه‌ڕۆیان خوارد، وه‌كو خۆیان باسی ده‌كه‌ن 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بنكه‌ى ده‌نگدانى هه‌بووه، به‌ڵام نازانن بۆ ئه‌وكات دایانخستووه.
ئەسەد ئەنوەر، چێشتلێنه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه به 964ـى وت، هاوڵاتیانى هه‌ر چوار گونده‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌و ئاماده‌كارییه‌یان كردووه هه‌م بۆئه‌وه‌ى به‌یه‌وه نان بخۆن و هه‌میشی به‌یه‌كه‌وه ده‌نگ بۆ په‌رله‌مانى عێراق بده‌ن.
وتیشی “نه‌مانهێشتووه هیچ ده‌ستێكی حزبی بێته ناو ئه‌و كۆبوونه‌ویه‌یمان”.
ئەڕشەد فەتاح، وه‌كو سه‌رپه‌رشتیارى كۆبوونه‌وه‌كه، دڵخۆشبوو كه دواى 20 ساڵ بنكه‌ى ده‌نگدان بۆ گونده‌كان ده‌كرێته‌وه، وتیشی “هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ده‌بوایه بچینه گوندێكه دیكه بۆ ده‌نگدان به‌ڵام ئه‌مساڵ هعیممه‌تیان كرد و بنه‌كه‌یان بۆ كردینه‌وه”.
ده‌شڵێت “ئه‌مڕۆ رۆژێكى خۆشه بۆ ئێمه و وه‌كو جه‌ژن وایه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن