"وەزیفەیەکی ئینسانیە"

لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە بۆ باشور بۆ دەنگدان

964+

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

محەمەد فەتاح، پیاوێکی دنیادیدەیە و لە رۆژهەڵاتەوە بە دڵ و گیان هاتووەتە باشور تا بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق بکات و دەڵێت، ئەمە وەزیفەیەکی ئینسانیەتە.

ئەم پیاوە بە ئەسڵ خەڵک باشورە و لە رۆژهەڵات ژیان دەکات، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەیامنێری 964 دەڵێت، لە دوێنێوە هاتوومەتە هەڵەبجە و بەیانی زوو هاتم دەنگمدا، ئەمە وەزیفەیەکی ئینسانی و قانونی شەرعیە، بۆ ئەوەی بزانین رێبەرمان کێیە و جارێکی تر شەڕی ناوخۆ نەبێتەوە.

باس لەوەش دەکات، دەنگدان هیچ گۆڕانکاریش نەکات هەر ئەبێت دەنگ بدەیت بەو کەسەی خۆت دەتەوێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

سێ رێنمایى: بۆ دەنگدانى دروست

سێ رێنمایى: بۆ دەنگدانى دروست