زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر

كۆمسیۆن: بە هەموو شێوەیەک بۆ هەڵبژاردنی سبەی ئامادەین

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی گشتی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو لە بیست ملیۆن زیاترە.

وتەبێژی كۆمسیۆنەكە جومانە غەلای ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 روونیکردەوە کە دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێدەکات و تا شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لای خۆیەوە، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە میدیاكانی رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکان تەواو بوون، بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی رێکوپێک و شەفافانەی پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەش کرد، كۆمسیۆن دابەشکردنی کەرەستەی هەڵبژاردن و تەیارکردنی ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکانی لە سەرانسەری پارێزگاکان تەواو کردووە و بۆ پرۆسەكە ئامادەن.

كۆمیسۆنەكە پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو، ژمارەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، 20 ملیۆن و 63 هەزار و 773 كەسن، ژمارەی بنكەكانی دەنگدان هەشت هەزار و 703 بنكەیە، ژمارەی وێستگەكانیش 39 هەزار و 285 وێستگەیە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان.

کۆمیسیۆن رێگە دەدات لە 140 ناوەندى هەڵبژاردن میدیاکان ر...

کۆمیسیۆن رێگە دەدات لە 140 ناوەندى هەڵبژاردن میدیاکان رووماڵ بکەن