ناردنی نزیکترین ئەمبوڵانس بۆ نه‌خۆش
له هه‌ولێر سیستمی رامیگۆ بۆ ته‌ندروستیی هاوڵاتیان ده‌ستبه‌كار بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر سیستمی رامیگۆ ده‌ستبه‌كاربوو، كه خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێی ته‌ندروستییه و بۆ په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیان و به‌ستنه‌وه‌یانه به‌و ژماره فریاگوزارییه‌ى ته‌ندروستى بڵاویكردووه‌ته‌وه.
وه‌زیرى ته‌ندروستىی کوردستان سامان به رزنجى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10.11.2025 له هەولێر سیستمی ئەلیکترۆنی و پەیوەندیکردنی هاوڵاتیان بە سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی خێرای 122 دەستبەکار بوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، مەراسیمی دەستبەکاربوونی سیستمی رامیگۆ Rameego بۆ خزمەتگوزاری سیستمی ئەلیکترۆنی پەیوەندیکردنی هاوڵاتیان بە سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی خێرای 122 بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بەڕێوەچوو، بۆ زانینی شوێنی پەیوەندیکردنی هاوڵاتیان و بەستنەوەی بە ژمارە 122ـی فریاگوزاری خێرا و ناردنی نزیکترین ئەمبوڵانس بۆ شوێنی مەبەست.