بزانە عەیارە 22 بە چەندە؟

زێڕ گران بوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 15 هەزار دیناری چووەسەر

964+

شۆڕش قادری

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەراورد بە دوێنێ، هەر مسقاڵێک زیاتر لە 15 هەزار دیناری چووەسەر.

سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر هەموو رۆژێک نرخی زێڕ دادەنێت و بۆ ئەمڕۆش نرخی هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22ـی بە 860 هەزار دینار دیاریکردووە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 843 هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4075 دۆلار دیاریکراوە و  نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار و 250 دینار هەژمار کراوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 860 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 820 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 703 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

لە دوێنێوە نرخی زێڕ سەربەرەوخوار بووەتەوە

لە دوێنێوە نرخی زێڕ سەربەرەوخوار بووەتەوە

"بەرزی نرخی زێڕ گرفتە بۆ پیاوان لە کاتی جیابوونەوەدا"