کوێستانەکان فێنک و گەرمیانیش بەگەرمی دەمێنێتەوە

کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن گونجاوە و هیچ خەبەرێک لە باو و بۆران نییە

964+

شۆڕش قادری

کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن زۆر گونجاوە و هیچ خەبەرێک لە باو و بۆران نییە، لە ناوچە شاخاوییەکان فێنکتر دەبێت و گەرمیانیش هەروا بەگەرمی دەمێنێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرماش تاڕادەیەک وەکوو دوێنێ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو فێنک دەبێ و پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیکە نزم دەبێتەوە، بەڵام لە گەرمیان هەر گەرمە و لە 34 پلە نایەتە خوارەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

ئاسمان ساف و ساماڵە و پلەکانی گەرماش جێگیرن

ئاسمان ساف و ساماڵە و پلەکانی گەرماش جێگیرن

ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باران نییە

ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە باران نییە

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت