قاچاخچییەکانیش هەڵاتوون

لە سنوورەکانی قەڵادزێ و سەردەشت 160 سەر ئاژەڵی قاچاخ دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

لە سنوورەکانی نێوان قەڵادزێ و سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان 160 سەر ئاژەڵی قاچاخ دەستیان بەسەرداگیرا و قاچاخچییەکانیش هەڵاتن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری مەهدی شیری فەرماندەی هێزەکانی سەر سنووری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، دەستیان بەسەر 160 سەر مەڕدا گرتووە کە ویستراوە بە قاچاخ بهێنرێنەوە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئاژەڵانە بایی سێ ملیار و 480 ملیۆن تمەن بوون و لە شەودا دەستیان بەسەرداگیراوە، قاچاخچییەکانیش توانیویانە کەڵک لە تاریکی شەو وەربگرن و هەڵاتوون.

چوار ئۆتۆمبێل بە ئاژەڵی قاچاخەوە دەستیان بەسەرداگیرا

چوار ئۆتۆمبێل بە ئاژەڵی قاچاخەوە دەستیان بەسەرداگیرا

مەرزى کێلێ تەنیا بۆ 10 خولەک داخراوە

مەرزى کێلێ تەنیا بۆ 10 خولەک داخراوە