هێزە ئەمنییەکان دەنگ دەدەن
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد
964+
ژێوار خدر
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری وڵات و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و عێراق سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگ دەدەن.
لەمڕۆدا هەر یەک لە کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، دەزگا و ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی، هەواڵگری و دژەتیرۆر و دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئاوارەکان دەنگ دەدەن.
پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و رۆژی 11.11.2025 دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات.
به‌پێی ئاماری فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئەمڕۆ له ده‌نگدانى تایبه‌تدا زیاتر له 145 هه‌زار پێشمه‌رگه و زیاتر له 124 هه‌زار كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆش له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن.