خاڵى لاوازى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوه
به‌مشه‌وه ژێر پردى سه‌یداوه‌ى هه‌ولێر پاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی، چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاوكردووه ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌م شه‌وه تیمه‌كانیان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ى ژێر پردی سه‌یداوه‌ن، كه یه‌كێكه له‌و وێنانه‌ى مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ى ئاوى لێده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، بەر لە هاتنی وەرزی بارانبارین، ئەمشەو لە هەڵمەتێکدا بە شۆفڵ و قه‌لاب و بۆبکات ژێر پردی سەیداوەیان پاککردووه‌تەوە، چونكه ده‌ڵێت، ئه‌م شوێنه خاڵی لاوازە بۆ کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو.
ساڵانه به‌ر له‌هاتنى وه‌رزى بارانبارین تیمه‌كانى شاره‌وانى ئه‌م شوێنه پاكده‌كه‌نه‌وه، چونكه به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ئاوێكی زۆر له‌ژێر پرده‌وه كیچشه‌و گرفت بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان و شۆفێران دروستده‌كات.
رۆژى 15.2.2024 شاره‌وانى هه‌ولێر بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتى پردی سه‌یداوه هه‌ولێر دابخات، چونكه به هۆی بەزربوونەوەی ئاستی ئاو لەژێر پردی سەیداوە زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیان زیانیان به‌ركه‌وت.