"ناخی خۆم تێکەڵ مێلۆدیەکە دەکەم"

مامۆستای زانکۆیە و 15 ساڵە دەفدەژەنێت

964+

میلاد جەلال- کەلار

تارا تەڵایی، مامۆستای زانکۆیە و ماوەی 15 ساڵە دەفدەژەنێت دەڵێت، لەکاتی دەفلێدان بەتەواوی تێکەڵ بە گۆرانیەکە دەبم ئیحساسی زیاترم پێدەدات.

تارا تەڵایی لە کەرنەڤاڵی کەلتوری و هونەری سیروانە لە شەقامی مارینا لە کەلار تایبەت بە 964 وتی، لە زانکۆ بە وانە وتنەوە و ئیش و کاری رۆژانە مێشکی ماندوو دەبێت، بە دەفلێدان مێشکی خۆم ئارام دەکەمەوە، پێشم وایە دەبێت هەموو کەسێک گرنگی بە لایەنێکی هونەری بدات.

ئەم چەند رۆژە لە کەلار لە کەرنەڤاڵی کەلتوری و هونەری سیروان بەڕێوەدەچێت و بەشێک لە هونەرمەندان لە شارەکانی ترەوە چوون بەشدارییان کردووە..

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

گۆرانی دەڵێت و مێخەک دەفرۆشێ

گۆرانی دەڵێت و مێخەک دەفرۆشێ