بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکرێت
له هه‌رێمی كوردستان نوسینگه بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێری خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى چه‌ند نووسینگه‌یه‌ك كراوه بۆ خاوه‌ن پێداویستیانى تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن مۆڵه‌تى شۆفێری لێ ده‌ربهێنن، خاوه‌نى یه‌كێك له‌و نوسینگانه‌ش له هه‌ولێر ده‌ڵێت، ده‌ستمان بە رێكاره‌كان كردووه.
نوسینگه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خوله‌كانى تیۆرى و پراكتیكییه بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت، نابیست، کورتەباڵا.
پشتیوان قادر، خاوه‌نى نوسینگه‌ى پشتیوان له هه‌ولێر به 964ـى وت، ئێستا له سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌ن و ئه‌و سیستمه‌ى بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێریش كارى پێده‌كه‌ن سیستمێكی ته‌واو خۆماڵیی هه‌رێمی كوردستانه.
وتیشی “ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت بۆ ئه‌و خاوه‌ن پێدوایستیانه ئاماده دەكرێت بۆ ئه‌نجامدانى خوله‌كانیان و ئاماده‌كردنى ئۆتۆمبێله‌كانیش خه‌رجییه‌كى زۆرى ده‌وێت”.
روونیشكرده‌وه، كورته‌باڵاكان زۆر كێشه‌یان نابێت بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌ته‌كه به‌ڵام ئه‌وانه‌ى نه‌خوێنده‌وارن چانسی وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى شۆفێریان كه‌متره چونكه ئه‌وانه‌ى به‌شدارى خوله‌كان ده‌كه‌ن پێویسته خوێندنه‌وه و نووسین بزانن.
نوسینگه‌كان له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆكان ده‌كرێته‌وه و پشتیوانیش ده‌ڵێت، ئێستا سه‌رقاڵى كۆبونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به خاوه‌ن پێدویستى تایبه‌ت بۆ ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه‌كان و ده‌یانه‌وێت كۆمپانیاكى تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلیش سپۆنسه‌ریان بكات بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه پێویسته خوله‌كانى پێبكرێت.