پێنج هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن

دابەشکردنی زەوی لە بنەسڵاوە دەستپێدەکات

964+

دەشتی عارف

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هەفتەی داهاتووش تیروپشک بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی لە سنووری شارەوانی بنەسڵاوە دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.

زریان سەباح، سەرۆکی شارەوانیی بنەسڵاوە، بە 964ـی وت، سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای بنەسڵاوە تەواو بووە، رۆژی یەکشەممە تیروپشک بۆ پێنج هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی دەکرێت بۆ سوودمەند بوون لە زەوی.

وتیشی، “لە دوو شوێنی بنەسڵاوە زەوی ئامادەکراوە بۆ فەرمانبەران، شوێنێکیان ناوەندی قەزای بنەسڵاوەیە و ئەوەی دیکەیان لە گەڕەکێکی نوێ دەبێت، بەناوی “بنەسڵاوەی نوێ” و دەکەوێتە پشت پیشەسازی بنەسڵاوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، خاوەن زەوییەکانی ئەو ناوچەیەش قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ کێشەیەکی موڵکداری نایەتە پێشیان.

بە بڕیاری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت و مافی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

شارەوانی شارەزوور دەستدەکات بە دابەشکردنی زەوی بۆ فەر...

شارەوانی شارەزوور دەستدەکات بە دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران