لە سیتەک
داربڕین دەستی پێکردووە ە دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕاوەدا گیرا
964+
توانا نەقی
وەرزی سەرما وردە وردە دەستپێدەکات و نەوتیش هیشتا ەک پێویست دابەش نەکراوە بەتایبەت لە ناوچە کوێستانییەکان، بۆیە لە چەند ناوچەیەک داربڕین دەستی پێکردووە و لە سیتەک دەست بەسەر داری بڕاوەدا گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە لە دەورووبەری گوندی بەزەگیر لە سنووری سیتەك ژمارەیەک داری سروشتی بڕاوە دەستیان بەسەردا گیرا.
ئاماژ بەوەشکراوە، ئەو دارانە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بڕدراونەتەوە و جێهێڵدراون و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵێنەوە کراوەتەوە و بەدوای بکەرانی ئەو کارەدا دەگەرێن.
دوێنێش لە دوو حاڵەتی جیاوازدا لە سنووری ناحیەی مێرگەپان دوو رووداوی داربڕین روویداوە، لەئەنجامدا بینراوە لەهەردوو شوێنەکە ژمارەیەک داری سروشتی لەجۆری بەڕوو تەمەن جیاواز بڕدراون.