کەشوهەوا

ئاسمان ساف و ساماڵە و پلەکانی گەرماش جێگیرن

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆش کەشەکە نەبای دێ و نەباران و ساف و سایەقەیە، کەشناسی وا پێشبینی کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیرن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە و پلەکانی گەرماش هیچی وای لەگەڵ دوێنێدا جیاواز نییە.

سبەینێش بەهەمان شێوە دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە کەشەکە روونادات، ئەوەی هەیە پێشتر پێشبینی ئەوە کراوە کە لە ناوەڕاستی ئەمانگەوە شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.11.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 28  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی