دیمەنی گەڕەکێکی سۆران - وێنە؛ 964
دەڵێن، چارەسەری دەکەن
کێشەی موڵکداریی دابەشکردنی زەوی لە سۆران دواخستووە
964+
دەشتی عارف
بەهۆی هەبوونی کێشەی موڵکداری، تاوەکو ئێستا زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سۆران دابەشنەکراوە، بەڵام سەرۆکی شارەوانییە ئیدارەکە دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، کە کێشەکە چارەسەردەکرێت.
سەرەتا بڕیارە 12 هەزار پارچە زەوی دابەش بکرێ.
ئەمڕۆ سێشەممە 4.11.2025، بژار سەعید، سەرۆکی شارەوانی سۆران بۆ 964 دوا و وتی، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دابەشکردنی 12 هەزار زەوی بەسەر فەرمانبەران لە قەزای ناوەندی سۆران، بەڵام بەهۆی هەبوونی کێشەی موڵکداری دابەشکردنەکە وەستاوە.
چاوەڕێ دەکرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی قەزاکە کێشەکان چارەسەر بکرێت تاوەکو دەست بکرێت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنورەکە.
ئەوە لەکاتێکدایە، رەجەب زوبێر، قایمقامی ناوەندی قەزای سۆران بە 964ـی وت، هەوڵدەدرێت لە مانگی داهاتووەوە لەگەڵ خاوەنی موڵکەکان کۆبوونەوە بکرێ و لیژنەیەک پێکبهێندرێت بەهاوبەشی لەگەڵ شارەوانی، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خاوەن موڵکانەی کە زەوییەکانیان دەدرێت بە فەرمانبەران.
لەسەر بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت و هەموو فەرمانبەرێک مافی وەرگرتنی زەوێ دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا