بە دیاری بۆ 964ی ناردووە

هونەرمەند ماهیر ئەمین كلیپێكی وەرزشی بڵاوكردەوە

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

هونەرمەند ماهیر ئەمین كلیپێكی گۆرانی و موزیكی كوردی بۆ وەرزشوانان و ئەو كەسانە بڵاوكردەوە، كە رۆژانە وەرزش دەكەن و لە بری ئەوەی لەگەڵ موزیك و گۆرانی بیانی وەرزش بكەن، دەتوانن سوود لە بەرهەمەكەی ئەو وەربگرن.

ماهیر ئەمین كلیپەكەی بە دیاری بۆ 964 ناردووە و لە لێدوانێكیشدا ئەمڕۆ سێشەممە 4.11.2025 وتی، “بەرهەمەكە 30 خولەكە، ساڵێك لەمەوبەر تۆمارم كرد و بڵاومكردەوە، بەڵام ئێستا ڤیدیۆ كلیپێكمان لەو بەرهەمە دروست كردووە، كە 10 خولەك زیاترە و پێشكەشی وەرزشدۆستانم كردووە”.

وتیشی، پێم خۆش بوو ئەو كارە بكەم، هەم كۆكردنەوەی كۆمەڵێك میلۆدی كوردییە و هەمیش بە شێواز و ریتمێك تۆمارمان كردووە، كە ئەو كەسانەی لە هۆڵ و شوێنەكانی وەرزشی مەشق و راهێنان دەكەن، گوێی لێبگرن و لە بری موزیك و گۆرانی بیانی بەكاری بهێنن و چێژی لێوەربگرن.

وەك ماهیر باسی كرد، 47 میلۆدی و گۆرانی كوردیی فۆلكۆریی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، لەو تراكە 30 خولەكییە كۆكراوەتەوە و بە شێوەزارەكانی سۆرانی، كرمانجی، هەورامانی و كەڵهوڕی گۆرانییەكان وتراون.

ماهیر ئەمین كە ساڵانێكە گۆرانی دەڵێت، ئاماژەی بەوەش دا، کۆکردنەوە و رێکخستنی میلۆدییەکان خۆی كردوویەتی، ئامادە و دابەشکردنی موزیکەكان لە لایەن هونەرمەند بژار دیلان كراوە، جگە لەوە کەمانچە و ڤایۆلین سەیدئەحمەد رواندزی و دووزەلە بە کیبۆردیش لە لایەن هۆگر سەعیدەوە ژەنراون، كاری دەنگییش لە لایەن بژار دیلان و محەمەد ئاکرەیی ئەنجامدراوە.

هەروەها باسی ئەوەی كرد، ماسترینگی بەرهەمەكە لە ستۆكهۆڵم لە لایەن بیورن – کەتینگ رووم كراوە، كاری كلیپەكەش كە لەم رۆژانە بەرهەم هێنراوە، لەلایەن  کاوە موحسین و مۆنتاژیش سامان محەمەد كردوویانە، بە سپۆنسەریی کۆمپانیاکانی کامبریج بۆ پەروەردە و فێرکردن و ژمارەیەك قوتابییش بەشدارییان كردووە.

كلیپەكەش لەم لینكە ببین

ماهیر ئەمین باس لە عەشق و دابڕان دەکات

ماهیر ئەمین باس لە عەشق و دابڕان دەکات