له كوپه‌ڵه‌ى رێزكراو پێكهاتووه
له گه‌رمیان سیسته‌مێكی ئاودێری كۆنى شوێنه‌واری گواسترایه‌وه ناو مۆزه‌خانه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم، ده‌ڵێت، شوێنەواری سیستەمێکی ئاودێری کۆن لە سنوورى ئیجاره‌ى گه‌رمیان كواستووه‌ته‌وه ناو مۆزه‌خانه‌ى ئه‌م ئیداره‌یه بۆ پاراستن و سوودوه‌رگرتن لێى.
سسته‌مه ئاودێرییه‌كه هی شوێنەواری شاخی کورەیه، كه یه‌كێكه له شوێنه‌واره گرنگ و ده‌گمه‌نه‌كان.
شوێنه‌اورى گه‌رمیان ده‌ڵێت، لە هەڵکۆڵینەکانی شوێنەواری شاخی کورە کە لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار وکەلەپوور بە هاوبەشی لە نێوان ئه‌وان و تیمی SRP پرۆژەی ناوچەی سیروانی زانکۆی گلاسکۆ بەڕێوە دەچێت، ئەم پێکهاتەیە دۆزرایەوە کە بریتییە لە کۆمەڵێک گۆزە بە تەنیشت یەکترەوە بە تێکەڵکێشکراوی پێکەوەنراون وەک سیستەمێکی ئاودێری.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، دوای ماوەیەک کارکردن توانرا پێکهاتەکە بەشێوەیەکی نزیک لە هاوشێوەی خۆی بونیاد بندرێتەوە لەناو مۆزەخانە دابندرێت.
شوێنه‌وارى گه‌رمیان ده‌ڵێت، شوێنەواره‌كانى سنووره‌كه‌یان لە نزیکەی 8000ـى پێش زایین دەستپێدەکات تاوه‌كو کۆتایی سەردەمی عوسمانی، یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ش (شاخی کورە )یه.
ئه‌م شوێنه‌واره یەکێکە لە کۆنترین شوێنەوارە گرنگ و دەگمەنەکانی ناوچەکەو کوردستان، هاوشێوەی شوێنەوارەکانی سەردەمی وەرکایه و دەکەوێتە گوندی بان ئاسیا‌و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2028 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان تۆمارکراوه، ئه‌ویش دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە چەند کەسێک هەوڵیانداوە بە شێوەی نایاسایی دەستکاری شوێنەوارەکە بکەن .
شوینەوارەکە چەند قۆناغێکی نیشتەجێبونی تێدایە کە لە هەزارەی پێنجەمی پێش زایینەوە دەستپێدەکات واتە لە سەردەمی کاڵکولیسیکی پێنجەمەوە 400 پێش زایین تاوه‌كو سەردەمی جەمدەت نەسر 2900ـى پێش زاینن.