دیمەنێک لە کردنەوەی خولەکە
هەولێر
خولێكی تایبەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر دەستیپێکرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر خولێكی تایبەت سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاڵودەبووان لە ماددەی هۆشبەر و ژەهرەكان دەستیپێکرد.
رێوڕەسمی كردنەوەی خولەكە ئەمڕۆ دووشەممە 3.11.2025 بوو، كە پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و ژمارەیەكی بەرچاو و لە پسپۆڕ و شارەزایان و مامۆستایانی زانكۆ و پزیشكان و چەند لایەنێكی پەیوەندیدار، هەروەها کڵێسا‌ی ئەدڤنتستی سەبتییەکانی ئینجیلی و رێکخراوی ئەدرا ئامادەبوون.
خولەكە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر بەڕێوەدەچێت، كە بۆ کارمەندان و دەروونناسانە سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاڵودەبووان.
وەك لە راگەیاندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە، لە خولەكەدا قۆناغه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئالوده‌بوو، رزگاربوون له ژه‌هره‌كان و راوێژى ده‌روونى و چاره‌سه‌رى ره‌فتارى كه‌سى ئالودە و به‌رنامه‌كانى شياندنه‌وه و چەندین بابەتی و پرسی دیكەی پەیوەست بەو بابەتە لەلایەن پسپۆڕان و وانەبێژانەوە لە پێناو چاره‌سه‌رى كەسی ئالوده‌بوو، كە تواناى جه‌سته‌يى و ده‌روونى بۆ وه‌ستان له به‌كارهێنانى مادده‌يه‌ك يان ده‌رمانێك يان ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كى دياريكراو لاوازە و بەهۆیەوە زيان بە جه‌سته و ده‌روونی دەگەیەنێت دەخرێتەڕوو، بە تایبەتی چاره‌سه‌رى ده‌روونی، كە به گرنگترين قۆناغه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئالوده‌بوون داده‌ندرێت.
وەك ئاماژەی پێكراوە، ئامانج لە ئەنجامدانی خولەكە، چارەسەركردن و زامنكردنى ئه‌وه‌یە، كەسی رزگار بوو له ئالوده‌بوون، بتوانێت بگەڕێندرێتەوە ناو كۆمەڵگە و تواناى به‌رپرسياریەتیى كۆمه‌ڵايه‌تى و خێزاني و پيشه‌يى بگرێته‌وە ئه‌ستۆ.