نه‌وزاد شێخ كامیل: ساڵانه له‌م رێكه‌وته مۆدێلێك قه‌ده‌غه ده‌كرێ
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 له هه‌رێم قه‌ده‌غه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 كرا و له‌سه‌رتاوى ئه‌م مانگه‌وه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگان‌یش ده‌ڵێت “ساڵانه له‌م رێكه‌وته مۆدێلێك قه‌ده‌غه ده‌كرێ”.
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى بازرگانى، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 114 هەزار ئۆتۆمبێل لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەی هەرێم كراون و زیاتر لە 500 مۆڵەتی بازرگانی دراوە بەو كۆمپانیایانەی ئۆتۆمبێل هاوردە دەكەن.
لە ساڵی 2023 دا بە گشتی 122 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە كرا بوو، لە ساڵی 2024دا رێژەكە زیادیكرد و گەیشتە 172 هەزار ئۆتۆمبێل.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم به 964ـى راگەیاند، ساڵانە لە مانگی 11ـوە ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه بۆ مۆدێلێكى ئۆتۆمبێل جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئەمساڵیش رێگە به ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 نادرێت هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
وتیشی “ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ى مۆڵه‌تپێدراون بهێندرێنه بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بریتین له مۆدێله‌كانى 2024، 2025 و 2026”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆتۆمبێلەكان هی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانن، لەوانەش ئەمریكی، فه‌ڕەنسی، بەریتانی، ئەڵمانی، چینی، ژاپۆنی، كۆری، بەشێكیش لەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە كراون بۆ شارەكانی دیكەی عێراق رۆیشتوون.
ئه‌م بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنه له عێراق دراوه، ئه‌ویش به‌پێی مەرج و رێنماییەکان و بەپێی ستانداردى عێراقى دانراون، بە ئامانجى ئەوەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى هاوردە دەکرێن بۆ شەقام و کەشوهەواى عێراق سەلامەت و گونجاوبن و کۆتایی بە هێنانى ئۆتۆمبێلى لێدراو، ژێر ئاوکەوتوو بهێنرێت.
لەعێراق و هەرێمى کوردستان جگە لە هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل نوێ، چەندین جۆرى دیکەى ئۆتۆمبێل هاوردە دەکرێن کە بەشى زۆریان بە رێگەى قاچاخ و نایاساییە، وەک ئۆتۆمبێلى لێدراو، یان ئەوانەى بەر زریان و لافاو کەوتوون، ئەمە سەرەڕاى ئەو ئۆتۆمبێلانەى بەشێوەى پارچە هاوردە دەکرێن و دواتر پێکەوە دەبەسترێنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش رێنمایی تایبه‌تى بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل هه‌یه و چەندین مەرجی بۆ داناوە له‌وانه‌ش نابێت ئۆتۆمبێلى سوتاو، ژێر ئاوکەوتوو و شانسی بڕاوە، بهێندرێته بازاڕه‌كانى هه‌رێم.