وەزیری پەروەردە بۆ 964

لە پێنجشەممەوە پشووە و زیاتر لە 500 مامۆستا دانراونەتەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا

وەزیری پەروردە دەڵێ، لە ماوەی رابردوو زیاتر لە 500 مامۆستای لادراویان خستووەتەوە سەر ئەرک و لەم پێنجشەممەشەوە قوتابخانەکان دەدەن بە کۆمسیۆن و پشوو دەستپێدەکات.

ئەو ناوەندانەی خوێندن کە دەبنە بنکەی هەڵبژاردن، لە رۆژی پێنجشەممە 6.11.2025 دەدرێنە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

هەروەها، لە 6.11.2025 تا 11.11.2025 دەوامی گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و ناوەندەکانی ناحکومی نێودوەڵەتی دەبێتە پشوو و رۆژی چوارشەممە 12.11.2025 دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پشووی ناوەندەکانی خوێندن لە رۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەما...

پشووی ناوەندەکانی خوێندن لە رۆژانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا