بۆ هەردوو فاكەڵتی پەروەردە و ئەندازیاری

زانکۆی کۆیە فۆڕمی راستەوخۆ بۆ خوێندنی زانکۆلاین، ئێواران و پارالێل رادەگەیەنێت

964+

ژێوار خدر

زانکۆی کۆیە دەرفەتی خوێندن دەدات بەو دەرچووانەی پۆلی 12ـی ئامادەیی، کە لە هیچ شوێنێک ناویان نەهاتووەتەوە، یان دەرچووی ساڵانی پێشووترن و دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن، ئەویش لە رێگەی دابینکردنی فۆڕمی راستەوخۆ بۆ خوێندنی زانکۆلاین، ئێواران و پارالێل.

زانکۆکە چوار بەشی جیاوازی لە هەردوو فاكەڵتی پەروەردە و ئەندازیاری دابین کردووە کە خوێندکاران دەتوانن هەڵیانبژێرین بۆ خوێندن، کە پێکهاتوون لە بەشەکانی؛ زمانی کوردی (ئێواران)، بەشی پەروەردەی ئاینی (زانکۆلاین، پارالێڵ، ئێواران)، بەشی جوگرافیا (زانکۆلاین، پارالێل)، بەشی مێژوو (زانکۆلاین، پارالێل) لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، هەروەها بەشی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک (زانکۆلاین، پارالێل) لە فاکەڵتی ئەندازیاری.

دەشڵێت، ئەو خوازیارانەی کە وشەی بەکارهێنەر و کۆدی زانکۆلاینیان هەیە دەتوانن راستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆکە بکەن، ئەو خوازیارانەی کە ساڵانی پێشوو پۆلی دوازدەی ئامادەییان تەواوکردووە و کۆدی زانکۆلاینیان نییە، ئەوە دەبێت بۆردی نمرەکانی پۆلی دوازدەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەکانیان وەرگرن و بیبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە پارێزگاکانیان بە مەبەستی راستاندن و وەرگرتنی کۆدی زانکۆلاین.

روونیشیکردووەتەوە، خوازیاران دەتوانن لە رۆژی دووشەممە 3.11.2025وە تا رۆژی پێنجشەممە 6.11.2025 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە بکەن و فۆرمی ئەو بەشە وەربگرن کە خوازیارین، دوای ئەو وادەیەی سەرەوە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت و هیچ فۆرمێک وەرناگیرێتەوە.

زانکۆی کۆیە بۆ یەکەمین جار لە ریزبەندی QS 2026 تۆمارکرا

زانکۆی کۆیە بۆ یەکەمین جار لە ریزبەندی QS 2026 تۆمارکرا