35 ملیار دیناری تێچووە

دوو سایدەکەی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە کە هەزار داری لێ چێندراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

درێژیەکەی دوو کیلۆمەترە، بەڵام هەزار داری لێ چێندراوە، ئەمە پڕۆژە نوێیەکەی دووسایدی حاجی ئۆمەران و ئەمڕۆ دووشەممە 3.11.2025 بە فەڕمی دەکرێتەوە.

پڕۆژەکە بە گوژمەی 35  ملیار و 150 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، لەلایەن کۆمپانیای نۆرسلایت لیڤینگ جێبەجێ کراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، درێژی ئەم رێگایە دوو کیلۆمەتر و نیوە و پانییەکەی 25 مەترە.

لە کاتێکدا کە رێگای کۆنی حاجی ئۆمەران پانیەکەی تەنیا 8 مەتر بوو و ئاستەنگێکی زۆری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و چالاکی بازرگانی دروست کردبوو.

پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران بە ستانداردێکی جیهانی دروستکراوە کە  پێکدێت لە ئاوەڕۆ و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دانانی تۆڕی رووناکی و هێڵی خزمەتگوزاری و پارکینگ و قیڕتاوکردن و نیشانەکانی هاتوچۆ.

هەروەها گرنگی دراوە بە چاندنی نەمام کە زیاتر لە 1000 دار لەسەر شۆستەکان چێندراوە و 170 کورسی دوو نەفەری و 170 تەنەکەی خۆڵ داندراون.

لەلای ڕاستی شەقامەکە 200 دیواری ڕاگر دروستکراوە بۆ نەهێشتنی مەترسی داڕووخان، لەلای چەپی شەقامەکەش 190 دیواری راگر دروستکراوە بۆ راگرتن و پتەوکردنی رێگاکە.

لە شەش مانگدا زیاتر لە 845 هەزار گەشتیار لە مەرزی حاجی ئۆ...

لە شەش مانگدا زیاتر لە 845 هەزار گەشتیار لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاموشۆیان کردووە