بنکەیەکی دەنگدان لە کەرکوک - وێنە: ئەرشیفی 964
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
چوارشەممەی داهاتوو قوتابخانەكان رادەستی كۆمسیۆن دەكرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانیان دابەش کردووە، ئاشكراشیان كرد، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە پڕۆسەی رادەستکردنی قوتابخانە دیاریکراوەکان وەک ناوەندی دەنگدان، دەستپێدەکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 2.11.2025 بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند “رادەستكردنی ئەو قوتابخانانەی پەسەند کراون وەک ناوەندی دەنگدان، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 5.11.2025 دەستپێدەکات، تا پێنجشەممەی دواتر 13.11.2025، ئەمەش بە مەبەستی ئامادەكردنیان بۆ هەڵبژاردن و دانانی کامێرا، بەو پێیەی سێ کامێرا لە هەر ناوەندێکی دەنگدان و دوو کامێرا لە هەر وێستگەیەک دادەنرێت، هەروەها ئەوانیش بە کەرەستەی لۆجستی و تەکنیکی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن تەیار دەکرێن”.
وتیشی: “ئێستا کارەکانی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە رێگەی هەزار و 79 ناوەندی تۆمارکردنەوە بەردەوامە، کە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار كارت دابەشکراوە”.
جومانە ئاشكرای كرد، “دابەشکردنی کارتەکان تا رۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت، لەو کاتەدا دەنگدەران دەتوانن بچنە ناوەندەكانی تۆمارکردنیان یان قایمقامیەت و کارتی بایۆمەتری خۆیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن”.
“لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا، كۆمیسۆنی هەڵبژاردن کاغەزی دەنگدان و زانیارییەکانی ناوەندی دەنگدانی بۆ رۆژی هەڵبژاردن گەیاندووەتە فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان”، وتەبێژی كۆمسیۆن وای وت.
رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ پێشتریش دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و پێشمەرگە و پۆلیس و هێزە تایبەت بەڕێوەدەچێت.
کۆمسیۆن؛ سێ سیستم چاودێرن بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەتی هەڵبژاردن
هەڵبژاردن
بەغدا
كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی عێراق رادەگەیەنیت
سبهى له دهنگدانى تایبهت
زیاتر له 270 ههزار پێشمهرگه و كارمهندانى وهزارهتى ناوخۆى ههرێم دهنگدهدهن
هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و ئاوارەكان
سبەی دەنگدانی تایبەت لە حەوتی بەیانییەوە دەستپێدەكات
848 كاندید دوورخرانەوە
هەزار و 744 كاندید بەشداریی ھەڵبژاردنی عێراق دەكەن
كۆمیسۆن بۆ كاندیدەكان