"تیکتی یارییەکانیان کۆپی کردووە و فرۆشتوویانە"

بەتۆمەتی فێڵکردن لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە سێ مێردمنداڵ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەدا سێ مێردمنداڵ تیکتی یارییەکانی پارکەکەیان کۆپی کردووە و بە سەردانیکارانیان فرۆشتووەتەوە، پۆلیسی پێیزانی و قۆڵبەستی کردن.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، پاش ئەوەی لەلایەن خاوەن پارکی شاری یاری هەڵەبجەوە سکاڵا تۆمارکراوە کە پسوڵەی یارییەکانی شاری یاری هەڵەبجە کۆپی کراون، توانیویانە سێ تۆمەتباری نەوجەوان بەناوەکانی (خ. ب، ح) تەمەن 14 ساڵ و (ئ .ز. خ) تەمەن 13 ساڵ و (ئ. ب. ع) تەمەن 15 ساڵ بەبڕیاری دادوەر دەستگیر بکەن.

ئەو سێ مێردمنداڵە پسوڵەی کۆپی کراویان پێبووە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی یاسایی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

جگە لەوەش پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بەسەر کۆمەڵێک چەقۆ و دەمانچە و جگەرە و ڤەیپ و تەرەقەدا گرتووە کە بردنەژوورەوەیان بۆ ناو پارکەکە قەدەغە بووە.

یانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە رۆژی پێنجشەممە 30.10.2025 دەستیپێکرد و دوێنێ شەممە 1.11.2025 کۆتایی هات، 419 هەزار گەشتیار و سەردانیکەر سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد و بایی ملیارێک و 700 ملیۆن دیناریش کەلوپەل و خواردن فرۆشرا.

419 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

419 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە